ئایار 6, 2021 11:32 AIM:

زانیاریەکانی چارەنووسی رامۆس لەگەڵ ریال مەدرید، بە دڵی هاندەرانی یانەکە نیە

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ھەواڵێکی بەپەلەیان دەربارەی سێرخیۆ رامۆس بڵاوکردەوە وتێیدا ئاماژە بە چارەنووسی ئەم یاریزانە دەدەن.

بەپێی پێگەی کادینا سێر، ئەوەی ئاشکرا کرد کە رامۆس بڕیاری کۆتایی دا و لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزی ریال مەدرید جێدەھێڵێت بەپێی ئەوەی گرێبەست و موچەی زۆر باشی بۆ ھاتووە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی یانەکان بکات.

لەلایەکی دیکەوە، بەرنامەی ئێل چرنگیتۆی ناسراو لە ئیسپانیا گفتوگۆی پێرێزی سەرۆکی یانەی مێرێنگی بڵاوکردەوە و تێیدا لە گفتوگۆکەدا پێرێز راشکاوانە بە رامۆسی گوتووە کە پلانی یانەکە بۆ وەرزی نوێ بەبێ تۆ دەبێت، بەپێی ئەمە بێت رامۆس بۆ وەرزی داھاتوو لە یانەکە نامێنێت.

رامۆس لەوەتەی لەگەڵ ریال مەدرید چەندان ناسناوی جیاوازی بردۆتەوە و یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەکە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس