ئایار 6, 2021 11:12 AIM:

بایرن میونشن شوێنگرەوەی هانزی فلێک ـی دیارییکرد

 

دوای کرانە دەرەوەی بایرن میونشن لەقۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و دەنگۆی بوونی هانزی فلێک بەڕاهێنەری ئەڵمانیا ، بایرن میونشن شوێنگرەوەی ئەو ڕاهێنەری دیاریی کرد.

 

چەند ڕۆژێکە سەرچاوەکان باس لەوە ئەکەن کە کێشە لەنێوان هانزی فلێک ـی ڕاهێنەر و حەمدیزیچی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن هەیە ،هاوکات فلێک بەشوێنگرەوەی یواخیم لۆڤ ـی ڕاهێنەری ئەڵمانیا دەستنیشانکراوە کە ئەمەی دووەمیان دوای یارییەکانی یۆرۆ واز دەهێنێت ، بۆیە بەئەگەری زۆرەوە لەماوەکانی داهاتوو ڕاهێنەرێکی تر سەرکردایەتی بایرن میونشن دەکات .

 

پێگەی (سپۆڕت میدیا سێت)ـی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە شوێنگرەوەی فلێک ڕاهێنەرێکی ئیتاڵییە.

ماسیملیانۆ ئالێگری ئەو ڕاهێنەری لەساڵی 2019 ـەوە بێ یانەیە پاڵێوراوە بۆ شوێنگرەوەی فلێک .

 

دوێنێ وابڵاوکرایەوە کە جولیان ناگێلسمان دەبێتە ڕاهێنەری بایرن ،بەڵام کارگێڕی یانە باڤارییەکە پێی وایە ئالێگری بژاردەیەکی گونجاوترە جولیان ئەزموونی لەگەڵ ئەستێرەکاندا نییە .

 

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس