ریال مەدرید 11 بە 1 لە بارسێلۆنای بردۆتەوە ؟

کاتێک لە کلاسیکۆ نزیک دەبینەوە رۆژنامەکانی نزیک لە هەردوو یانە بە پشاندانەوەی ئەنجامەکانی پێشووی یاریی نێوانیان دووبارە جەنگی کلاسیکۆ گەرم دەکەنەوە، بەڵام ئەنجامی یاریەک هەموو ساڵێک زۆرترین قسە و باسی لە خۆی دەگرێت، ئەویش بردنەوەی ریال مەدریدە بە ئەنجامی 11 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یەکێک لە یاریەکانی جامی شای ئیسپانیا

ساڵی 1943 کاتێک پێش کلاسیکۆ هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە کلاسیکۆ روبەرووی یەکتر بوونەوە، لە یاریی چوون بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ریال مەدریدی بردەوە، بەڵام لە یارییی گەرانەوە کارەسەت بەسەر یانە کەتەلۆنیەکە هات و دووچاری شکستێکی قورس هات بە ئەنجامی 11 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی هێنا و ماڵئاوایی لە جامەکە کرد ریال مەدرید گەیشتە یاریی کۆتایی

لەسەر ئەم ئەنجامە چەندین قسە هەیە کە هۆکاری ئەو ئەنجامە چیە

رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی کەتەلۆنیەکە باس لەوە دەکەن لە نێوان نیوەی یەکەم و دووەمی یاریەکە جەیشی ئەو کاتی پاشای ئیسپانیا فرانکۆ هاتۆتە نێو یاریزانەکان و هەرەشەی گرتن و سزایان لەسەرجەمیان کردووە ئەگەر ئەم یاریە ببەنەوە ئەوا ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دەکەویتە مەترسیەوە، بۆیە بارسێلۆنا بەو ئەنجامە گەورەیە شکستی هێناوە

لە بەرامبەردا رۆژنامەی مارکا ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر جەیشی فرانکۆ ئەم کارەی کردبێت ئەوە دەبوو لە یاریی کۆتاییش هەمان کاربکات بۆ ئەوەی ناسناوەکە بەدەست بهێنێت بەڵام ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی بە ئەنجامی گۆڵێکی بەرامبەر بە ئەتلەتیک بلباو دۆراوە جامەکەی لە دەستداوە بۆیە رۆژنامەکە هەموو ئەو قسانە رەت دەکاتەوە  پێی وایە هاندەرانی بارسێلۆنا بۆ گەورەی ئەنجامەکە پاساو دەهێنەوە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart