تشرینی یه‌كه‌م 18, 2019 6:52 PM

ئەو پێنج یاریزانە بڕازیلیەی چاوەروان دەکرێت ئەوروپا داگیر بکەن

سەرجەم یانەکانی ئەوروپا چەند یاریزانێک لاویان هەیە کە چاوەروان دەکرێت لە داهاتوو ببنە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە، لە ئێستادا 5 یاریزانی برازیلی لە پێنج یانەی جیاوازی ئەوروپا چاوەروان دەکرێت ببنە ئەستێرەی یەکەمی یانەکانینان و سەرنجی هەموو جیهان بۆ لای خۆیان ڕا بکێشن و ببنە رۆنالدۆ و رۆنالدینهۆ و ریڤالدۆ و کاکای ئەستێرەکانی پێشووی هەڵبژاردەکە

 

1- ڤینسیۆس جۆنیرۆ – ریال مەدرید

یاریزان ڤینسیۆس جۆنیۆر یەکێکە لەو ئەستێرانەی کە چاوەروان دەکرێت ببێتە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەی شاهانە و هەڵبژاردەی برازیل، جۆنیۆر بە بری54 ملیۆن پاوەند لە فلامینگۆی برازیلیەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە، ئەو یاریزانە تەمەنی تەنیا 18 ساڵە بەڵام ئەم وەرزە توانیو یەتی شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بکاتەوە لە پێنج یاریی بە شێوەی سەرەکی و 6 یاریش وەک یەدەگ بەشداری کردووە لە یاریەکانی لالیگا، توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بکات ئەوە جگە لە جولانەوە و برینی یاریزانان بە سەرکەتووی

 

2- ئەرتور میلۆ – بارسێلۆنا

یاریزان ئەرتۆر میلۆش یەکێکە لەو ئەستێرە لاوانەی چاوەروان دەکرێت ببێتە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی یانە کەتەلۆنیەکەوە هەڵبژاردەی برازیل، میلۆی تەمەن 22 ساڵان بە بری 27 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی گریمۆی برازیلی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، لە ئێستادا وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێ دەبەسترێت و لە 16 یاریی یانەکەی لە لالیگا بەشداری کردووە، گۆڵێکی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە، جگە لەوەی توانیویەتی بەرگیکی نوێ بە هێلی ناوەراستی یانەکە بپۆشێتەوە، زۆرێکیش بە چاڤی نوێ ناوی دەبەن

 

3- ریچالسۆن – ئیڤەرتۆن

بە یەکێک لە سەرکەوتوو ترین بۆندەکانی پرێمەرلیگ دا دەنرێت کاتێک بە بری 35 ملیۆن پاوەند لە واتفۆردەوە پەیوەندی بە ئیڤەرتۆنەوە کرد، ریچالسۆنی تەمەن 21 ساڵان یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی خولەکە و ئەم وەرزە بەشداری 21 یاریی کردووە توانیویەتی 10 گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات جگە لەوەی لەو یاریانەی بانگێشتی هەڵبژاردەکەی کراوە بە ئاستێکی بەزر دەرکەتووە

 

4-لوکاس پاکیتا – میلان

یاریزان لوکاس پاکیتا یەکێکە لەو لاوانەی کە پیشبینی داهاتووەکی گەشی لێ دەکرێت، بە یەکێک لە باشترین بۆندەکانی گواستنەوەی زستانە دادەنرێت، کە لە یانەی فلامینگۆوە بە بری 31 ملیۆن یۆرۆوە پەیوەندی بە میلان کرد، پاکیتای تەمەن 21 ساڵان بەشداری 3 یاریی یانەکەی کردووە توانیویەتی بە ئاستێکی بەرز دەرکەوێت لە دواین یاریش توانی گۆڵێک بۆ هاوڕێ تازەکەی پیاتیک دروست بکات

 

5- جۆلینتۆن هۆڤنهایم

جۆلینتۆن یەکێکە لە لاوە بەهرەمەندەکانی خەزێنەکەی برازیل لەگەڵ هۆڤنهایمی ئەڵمانی دەرکەوتووە، دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ رابید ڤینای نەمساوی ئەم لاوە گەراوەتەوە هۆڤنهایم لە 19 یاریی یانەکەی 5 گۆڵی تۆمار کردوە و 5 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە، وە بە ئستێکی بەرزیش دەردەکەوێت، جۆلینتۆی تەمەن 22 ساڵان بە ئاستێکی ناوازە دەردەکەوێت بە تایبەتی لە هێلی سزا و تەرکیزی پاسەکانی بۆ هاوڕێکانی

 

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.