دەیەوێ دیاری پێشکەشی یانەکەی پێشووی بکات

لەگەڵ ئەوەی لە یانەکە دوور خرایەوە بەڵام هێشتا خۆشەویستی بۆ یانەکەی پێشووی هەیە
مانیۆل پیلیگرینی راهێنەری پێشووی مانچستەر سیتی و ئێستای وێستهام

 

مانوێل پیلیگرینی راهێنەری پێشووی مانچستەر سیتی و ئێستای وێستهام هەڕەشە لە لیڤەرپوولی پێشەنگ دەکات و دەڵێت دەتوانین و لەتواناماندا هەیە شکست بە لیڤەرپوول بهێنین ، پیلیگرینی دەڵێ :

ئێمە دەمانەوێ سێ خاڵی گرینگ لە لیڤەرپوول وەربگرین چونکە سەرکەوتن بەسەر یەکەمی ریزبەندی پریمەرلیگ چێژی تایبەتی هەیە وە هەروەها پیلیگرینی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هاندەری مانچستەر سیتیە و حەز دەکات دیاریەکی گرینگیان پێشکەش بکات و شکست بە لیڤەرپوول بهێنێ ، پیلیگرینی پێشتر راهێنەری مانچستەر سیتی بووە و خولی نایابی ئینگلیزی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەدەست هێناوە لەسەر حسابی لیڤەرپوول و ئێستاش راهێنەری یانەی وێستهامی لەندەنیە کە ئەمشەو لە کۆتا یاری گەڕی 25 ی پریمەرلیگ لە یاریگای ئۆڵۆمپیك میوانداری لیڤەرپوولی یەکەمی ریزبەندی خولەکە دەکەن

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart