ڤیدیۆ: هاندەرانی رۆما هاندەرە کۆچ کردوەکەیان لە بیر نەکردووە

لە یاریەکانی گەڕی 22ی سیریا ئەی لە یاریی نێوان رۆما و میلان لە یاریگایی ئۆلۆمپیکۆ، هاندەرانی رۆما پێش دەستپێکردنی یاریەکە وێنەی هاندەرێکی کۆچ کردویان بەرز کردەوە کە ساڵی 1989 کۆچی دوای کردبوو

چیرۆکی ئەو هاندەرەی رۆما چۆنە

لە ساڵی 1989 لە یاریی نێوان یانەی رۆما ومیلان لە یاریگایی سانسیرۆ لە یاریەکانی سیریا ئەی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ دی فالکی هاندەری رۆما کاتژمێرێک پێش دەست پێ کردنی یاریەکە بە لای کۆمەڵێک هاندەری میلان تێ دەپەڕێت و داوای جگەرەیان لێ دەکات بەڵام بە شێوەزاری رۆمانی قسە دەکات کە تەنیا لە شاری رۆما قسەی پێ دەکەن، وەک گاڵتە پێ کردنێک، ئەمەش هاندەرانی  میلان توڕە دەکات بە 30 هاندەری ئەو کاتە هێرش دەکەنە سەر ئەنتۆنیۆ و هەر لەو شوێنە دەیکوژن

دوای پشکنینی پزیشیکی دەردەکەوێت ئەنتۆنیۆ بە هۆی لێدانەوە گیانی لەدەست نەداوە،بەڵکو دڵی لە لێدان کەوتوە بەهۆی ئەوەی هەستی بە ترسێکی زۆر کردووە

لە یاریی یانەکەیان هاندەرانی رۆما کە بە ، كورفا سود ، ناسراون یادی ئەم هاندەرەیان کردەوە کە بەم شێوەیە لەلاین هاندەرانی میلانەوە کوژراوە

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart