ئایار 26, 2020 2:12 PM

مەترسیە گەورەکەی سەر بارسالۆنا

لەکاتێكدا تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی یاری یەکەمی کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا هێشتا ئەوە یەکلا نەبۆتەوە کە مێسی یاری دەکات یاخوود نا
مێسی لەکاتی چارەسەرکردندا

 

لەگەڵ ئەوەی کە تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی یاریی یەکەمی جامی شای ئیسپانیا کە وا بڕیارە شەوی چوارشەمە کاتژمێر 11:00 ئەنجام بدرێ بەڵام هێشتا یاریکردن و یاری نەکردنی مێسی ئەستێرەی یانەی بارسالۆنا یەکلا نەبۆتەوە ،

رۆژنامەی ئاس و مۆندۆ دیبێرتیڤۆ دەڵێن پزیشکەکانی بارسالۆنا زۆر خەم ساردن لە چارەسەرکردنی مێسی وەکوو بڵێی یاری چوار شەمە یاریەکی دۆستانەیە و هیچ گرینگ نیە لە کاتێكدا یاری کلاسیکۆ لە یاری دۆستانەشدا گرینگی خۆی هەیە و ئامادە بوونی مێسیش گرینگترینە ،

ئەمڕۆ مەشق و راهێنانەکانی بارسالۆنا تەواو بوو و مێسیش بەشداری راهێنانەکانی نەکردوە وە پزیشکەکانی بارسالۆناش هیچ لێدوانێکی فەرمیان نیە سەبارەت بە یاریکردن و نەکردنی مێسی رۆژنامەی ئاس دەڵێ سبەی یاریکردن و یارینەکردنی مێسی یەکلا دەبێتەوە چونکە سبەی کۆتا راهێنانی یانەکەیە بۆ کلاسیکۆ ، پێکانی مێسی لە کاتێکدایە کە دێمبڵی ئەستێرەی لاوی یانەکە بەهۆی نەخۆشیەوە ناتوانێ لە یاری کلاسیکۆ بەشداری بکا ،

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.