هۆکاری دوور خستنەوەی ڤاسکوێز بۆ یاریی بەرامبەر ئالاڤێس ئاشکرا بوو

ڤاسکوێز لە یاریی کلاسیکۆ لە نێوان پاولینهۆ و ئەلبا

 

دوای پێکانی گارس بەیل، ڤاسکوێز یاریزانی سەرەکی یانە مەدریدیەکە بوو لە سەرجەم یاریەکان و سۆلاری متمانەی تەواوی پێی هەبوو، بەڵام بە شێوەیکەی چاوەروان نەکراو ئەم یاریزانە بۆ یاریی یانەکەی بەرامبەر ئالاڤێس دوور خستەوە بەشداری یاریەکەی پێ نەکرد

ماڵپەری ديفينسا سنترالی نزیک لە یانەکە، کە هەواڵەکەی لە سەرچاوەی نزیکی یانەکە وەرگرتووە، هۆکاری دوورخستنەوەی ئەم یاریزانەی ئاشکرا کردووە، ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سۆلاری بۆ ئەوەی ڤاسکوێز  تەواو ئامادە بێت بۆ یاریی کلاسیکۆ لەم یاریە بەشداری پێ نەکردووە بە هۆی ئەوەی سۆلاری نایەوێت بەیل بە شیوەی سەرەکی بەشداری پێ بکات بە هۆی بوونی یاریزان ئەلبا لە باڵی چەپی بارسێلۆنا، کە ئەم باڵەش کێشەی  گەوەرەی یانەکەیە، بە تایبەتی لە یارییی چوونی لالیگا یانەکە دووچاری کێشەیەکی گەورە هات بە هۆی ئەوەی ڤاسکوێز  بەشداری نەکرد و گورزێکی کوشندەی بەرکەوت بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی بە بارسێلۆنا دۆڕاند

ریال مەدرید رۆژی چوارشەمە بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەکات، لە یاریگایی کامپ نو لە یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart