مانچستەر سیتی گەڕایەوە دووەمی ریزبەندی

مانچستەر سیتی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاری لوتکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا
کۆن ئەگوێرۆ لە کاتی ئاهەنگ گێڕان

 

لە یاری لوتکەی پریمەرلیگ بە سەرکردایەتی کۆن ئەگوێرۆ مانچستەر سیتی سێ خاڵی گرینگی بەدەست هێناو گەڕایەوە ریزبەندی دووەمی پریمەرلیگ ،
مانچستەر سیتی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك توانی سێ خاڵی گرینگ لە ئارسیناڵ وەربگرێ لەو یارییەی کە ئەگوێڕۆ درەوشایەوە و هاتریکی تۆمارکرد
یارییەکە هەر لەسەرەتاوە بە گەرم و گوڕی دەستیپێكرد و لە خولەکی یەکی یارییەکە کۆن ئەگوێڕۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد
لە خولەکی 11 ەی یاریەکە لۆران کۆسێنلی بەرگریکار ئەنجامەکەی بۆ ئارسیناڵ یەکسان کردەوە
بەر لە کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم و لە خوولەکی 44 ئەگوێڕۆ بۆ جاری دووەم مانچستەر سیتی پێشخست گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات
 
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 61 ئەگوێرۆ هاتریکی تۆمارکرد و گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد ، یاریەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی مانچستەر سیتی کۆتایی هات ،
مانچستەر سیتی بە 59 خاڵ گەڕایەوە پلەی دووەم و ئارسیناڵیش دوو پلە دابەزی و لە پلەی چوارەمەوە دابەزی بۆ پلەی شەشەمی ریزبەندی بە 47 خاڵ

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart