وەکوو بڵێی لە زیندان ئازادکراون

دوای دوورخستنەوەی مۆرینهۆ و دەستبەکاربوونی سۆلسکایەر وەکوو راهێنەری مانچستەر یونایتد گیانی سەرکەوتن بۆ یانەکە گەڕاوەتەوە
راشفۆرد و پۆگبا یاریزانانی مانچستەر یونایتد

 

ئەوەی لەگەڵ هاتنی سۆڵسکایەر هەستی پێدەکرێ لە یانەکە ئەوەیە کە یاریزانەکان بەشێوەیەك یاری دەکەن وەکوو بڵێی لە زیندان ڕزگاریان بووە ،
مانچستەر یونایتد لەگەڵ سۆڵسکایەر 8 یاری ئەنجامداوە لەکۆی 24 خاڵ 21 خاڵی بەدەست هێناوە کە ئەم ژمارەیەش زۆر دەمێكە لە یانەکەدا تۆمارنەکراوە ،
پۆگبا و راشفۆرد ئەو دوو یاریزانە کاریگەرەن کە لەگەڵ مۆرینهۆ پشتگوێ خرابوون بەڵام لەکۆی هەشت یارییدا هەریەکێکیان 6 گۆڵیان تۆمارکردووە جگە لەوەی چەند گۆڵێکیشیان بۆ یەکتری و بۆ هاوڕێکانیان دروستکردووە ، جگە لە راشفۆرد و پۆگبا کۆمەڵێك یاریزان ئاستی زۆر بەرز پێشکەش دەکەن لەوانە هێرێرا و بەیڵی و دیخیا کە رۆڵی گرینگیان لە سەرکەوتنەکاندا هەیە ،
مانچستەر یونایتد بە سەرکردایەتی سۆڵسکایەر لە سەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا 10 یاری ئەنجامداوە 9 سەرکەوتن و 1 بەرامبەربوونیان بەدەست هێناوە بەبێ ئەوەی تووشی هیچ شکستێك ببن و 25 گۆڵیان تۆمارکردووە و 8 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە و ئێستاش لە پریمەرلیگ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە .

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart