شوبات 23, 2021 3:45 PM

ئەمشەو دالکورد کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجام دەدات

دوای ئەوەی دەستەی نوێ و سەرۆکی نوێی یانەکە دەستنیشانکرا، بریاردرا لە 23 ئەم مانگە دەستەی نوێی یانەکە کار و پرۆژەکانیان بۆ وەرزی نوێ بخەنە روو، ئەمڕۆ لە شاری ئوپسالا لە وڵاتی سوێد بریارە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت

ئەمڕۆ لە ولاتی سوێد لە شاری ئوپسالا بریارە لە کاتژمێر 19:00 ئێوارەی وڵاتی سوێد کە دەکاتە 9:00 ی شەو بە کاتی کوردستان کۆبوونەوە لە نێوان سەرجەم ئەندامان و سەرۆک یانە  و بەرێوەبەرانی یانەکە بە شێوەی ئۆنڵاین ئەنجام بدرێت، بە هۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تا ئێستا لە وڵاتی سوێد مەترسی زۆرە لەسەر هاوڵاتیان، هەر لە کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەندامانی یانەکە بەشداری دەکەن کە ساڵانە داوایان کردووە ببنە ئەندام و ئێستا ئەندامن لە یانەکە وە ئەو ئەندامانەی مانگی چواری ساڵی رابردوو بوون بە ئەندامی یانەکە دەتوانن دەنگ لەسەر بریارەکانی یانەکە بدەن

لە کۆبوونەوەکە کە سەرۆکی نوێی یانەی دالکورد سەرکەت جوناید سەرپەرشتی دەکات بریارە کار و چاڵاکیەکانی وەرزی نوێی یانەکە و دەستەی نوێی راهێنەران و پێکهاتەی نوێی یانەکە ڕا بگەیەندرێت و باس لەسەر سەرجەم کێشە و گرفتەکانی یانەکە بکرێت، لەگەڵ دەستنیشانکردنی چەند بەڕێوەبەرێکی یانەکە بۆ بەشە جیاوازەکان, دەستنیشانکردن و هەڵبژاردنی چەند ئەندامێک بۆ ئەوەی ساڵانەی راپۆرتی ئابووری و راپۆرتی  کۆبوونەوەی ساڵانە دیاریی بکەن

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش بودجە و خەرجی یانەکە بۆ وەرزی نوێ دیاریی دەکرێت و  دواتر کۆتایی بە کۆبوونەوەک دەهێنرێت

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس