شوبات 22, 2021 6:06 PM

بارسێلۆنا لەم 3 هێرشبەرە یەکێکیان دەگوازێتەوە ڕیزی یانەکە

پێگە هەواڵییەکانی ئیسپانیا پلانی بارسێلۆنا بۆ مێرکاتۆی داهاتوو ئاشکرا دەکەن ،ئامانجی یانەکە گواستنەوەی هێرشبەرێکە .

 

پێگەی (ESPN) بڵاویکردۆتەوە کە گواستنەوەی کێلیان مباپێ یان ئێرلینگ هاڵاند مەحاڵە چونکە خەزێنەی یانەکە یارمەتیدەر نییە ، بەڵام لەم 3 هێرشبەرە ئەگەر گواستنەوەی یەکێکیان هەیە.

داروین نونێز ـی ئۆرەگوایی و هێرشبەری بەنفیکا و سێرخیۆ ئەگوێرۆی ئارجێنتینایی و هێرشبەری مان سیتی و ئەلێکسەندەر ئیسحاق ـی سوێدی و ئەستێرەی ڕیال سۆسیداد لەلیستی بەرپرسانی یانەکەن بۆ مێرکاتۆی هاوینە .

 

داروین نونێز ـی 21 ساڵان لەکۆی 30 یاریی 12 گۆڵ و 9 ئاسیستی هەیە نرخەکەی سەروو 25 ملیۆن یۆرۆیە.

 

ئەلیکسەندەر ئیسحاق 21 ساڵ لەم وەرزە بەشداری 29 یاریی خاوەنی 12 گۆڵ و 2 ئاسیست ـە.

 

بژاردەی سێیەم سێرخیۆ ئەگوێرۆیە تەمەنی 32 ساڵە ئەم وەرزە بەهۆی زۆری پێکان ودابەزینی ئاستی تەنها لە9 یاریی بەشداربووە و تەنها 2 گۆڵی کردووە.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس