یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ئاتالانتا کێشەی بۆ درووست بووە بۆتە ھۆی درووستبوونی مەترسی بەردەوامبوونی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە ھەواڵێکیدا ئاشکرای دەکات، کە زێدانی راھێنەر تەنھا لەگەڵ 10 یاریزان گەشتی شاری بێرجامۆ دەکات.
ھەر بەپێی رۆژنامەکە، زیزۆ ناچار بووە پشت بە چەند یاریزانێک لە تیپی کاستیا وەربگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە ئەوان ئەزموونی چامپیۆنزلیگیان نییە.
ریال مەدرید بۆ روبەروبوونەوەی ئاتالانتا، لە ھەر یەکە لە رامۆس، کارفاخال، ڤالڤێردی،میلیتاو، بێنزیما،مارسێلۆ، رۆدریگۆ، ھازارد و ئادرۆزۆلا بێبەش دەبێت.
ئەمەو بریارە یارییەکە لە رۆژی چوارشەممەی داھاتوو جیویسی تایبەت بە ئاتالانتا بەرێوەبچێت.