پێگە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن کە فلۆرێنتینۆ پێرێز ڕاوچیە شارەزاکەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بڕە پارەیەکی خەیاڵی ئامادە دەکات بۆ ڕاوکردنی دوو ئەستێرەی دیاریی تۆپی پێ.
پێگەی (ئاس) ـی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کە پێرێز پارەیەکی خەیاڵی لەسەر دەکەوێت گەر بیەوێ لەیەک کاتدا هاڵاند و مباپێ بگوازێتەوە ڕیزەکانی قەڵای سپی.
(ئاس) ئاشکرای کردووە گواستنەوەی مباپێ و هاڵاند لەیەک کاتدا 852 ملیۆن یۆرۆ لەسەر خەزێنەکەی پێرێز دەکەوێت بەم شێوەیە .
150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مباپێ
150 مليۆن یۆرۆ بۆ کڕینی هاڵاند
مووچەی ئەو دوو ئەستێرەیە بۆ ماوەی 6 ساڵ
432 مليۆن یۆرۆ بۆ مباپێ
120 ملیۆن یۆرۆ بۆ هاڵاند
ئێرلینگ هاڵاند ـی 20 ساڵان گرێبەستەکەی ساڵی 2024 دوماهی دێت لەم وەرزە بەشداری 25 یاریی دۆڕتمۆندی کردووە خاوەنی 27 گۆڵ و 7 ئاسیستە، هاوکات کێلیان مباپێ ـی 22 ساڵان هاوینی 2022 ئازاد دەبێت لەپاریس لەم وەرزە لەکۆی 30 یاریی خاوەنی 21 گۆڵ و 9 ئاسیستە.