كانونی یه‌كه‌م 15, 2019 2:32 PM

لەوکاتەی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا یاریی دەکات، نەیتوانیوە ئەم کارە ئەنجام بدات

 

لیۆ میسی

 

هەینی رابردوو تیروپشکی قۆناخی چواری جامی شای ئیسپانیا ڕاکێشرا و یەکێک لە روبەروبونەوەکانیش بەهێزترین یاریی جامەکە و ئیسپانیا بوو ئەویش یاریی کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بوو، مالپەری فووت نێت ئامارێکی مێسی بڵاو کردۆتەوە کە تا ئێستا لەگەڵ بارسێلۆنا  یاریی ئەنجام دەدات نەیتوانیوە ئەم کارە ئەنجام بدات

ماڵپەرەکە لە تویتەر تویتێکی لەسەر ئەم ئامارە کردووە نوسیویەتی، لەو کاتەی لیۆ یاریی بۆ بارسا ئەنجام دەدات نەیتوانیوە گۆڵ لە یاریی کلاسیکۆ تۆمار بکات لە جامی شای ئیسپانیا، چوار شەمەی داهاتوو لە یەکەم یاریی کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگایی کامپ نو دەرفەت بۆ ئەم یاریزانە رەخساوە ئەم ژمارەیە تۆمار بکات کە تا ئێستا ئەنجامی نەداوە، بە تایبەتی لە کاتی ئێستادا رۆناڵدۆی رکابەری سەرەکی بەشداری یاریەکە ناکات بە هۆی ئەوەی یانە مەدریدیەکەی جێ هێشتووە

مێسی لە شەش یاریی کلاسیکۆ لە جامی شای ئیسپانیا بەشداری کردووە بەڵام نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بۆ یانەکەی تۆمار بکات، بەڵام سێ گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە

ریال مەدرید لە قۆناخی هەشت توانی بە یاریی چوون هاتن لە جیرۆنا بباتەوە بە ئەنجامی 7 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ خۆی بگەیەنەتە  قۆناخی چوار، لە بەرامبەردا بارسێلۆنا دوای ئەوەی لە یاریی چوون بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە سێڤییا دۆڕا بەڵام لە یاریی گەرانەوە توانی بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سێڤییا بباتەوە بگاتە قۆناخی چوار، لەم قۆناخەش روبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە لە یاریەکی بەهێزدا، بارسا لە دواین چوار ساڵی رابردوو پاڵەوانی جامەکەیە، بەڵام ریال مەدری لە ساڵی 2014 وە نەیتوانیوە ناسناوەکە بباتەوە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.