ڤیدیۆ: بە هۆی ئەم وێنەیەوە هێرشی توند دەکرێتە سەر ئەمیری قەتەر

شێخ تەمیم و جاسم بن حەمەدی برای

 

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی قەتەر توانی ببێتە پاڵەوانی جامی ئاسیا 2019، لەلاین ئەمری وڵاتی قەتەر شێخ تەمیم لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی قەتەر،  پێشوازی لەسەرجەم یاریزانەکان و ستافی راهێنەران کرا، دەستخۆشیان لێ کرا بەلام دیمەنێکی نێو مەراسیمەکە تەواوی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان داگیر دەکات

 

وەک لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت شێخ تەمیم لە کاتی وێنە گرتن دوای ئەوەی سروودی نیشتیمانی وڵاتەکەیان تەواو دەبێت، کاپتنی هەڵبژاردەکە حەسەن ئەل هەیدوس دەیەوێت لەگەڵ ئەمیر وێنە بگرێت کە جامەکەی بە دەستەوەیە، بەڵام ئەمیر دەستی ئەو لا دەبات دەستی براکەی کە لە تەنیشتیەوە وەستاوە جاسم حەمەد دێنێت تا بە یەکەوە وێنە لەگەڵ جامەکە بگرن

ئەم دیمەنەش بە دیمەنێکی  ناشیرنی ئەمیرەکەی قەتەر هەژمار کرا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هێرشی توند کراوەتە سەری، بە هۆی ئەوەی حەسەن هەیدوس توانی بە ئاستە بەرزەکەی جامەکە بۆ وڵاتی قەتەر بەدەست بهێنێت، بەڵام لە لایەن ئەمیرەکەیەوە پشت گوێ خرا برایەکەی بۆ وێنە گرتن لەگەڵ جامەکە هێنا شوێنی

جاسم بن حەمەد برای شێخ تەمیمە بە نوێنەری خۆی داناوە بۆ پێشوازی کردن لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە دوای ئەوەی توانیان ببنە پاڵەوانی جامی ئاسیا بۆ یەکەمجار لە مێژووی هەڵبژاردەکە

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart