شوبات 1, 2021 7:02 PM

رامۆس سانجێرمان بێ ئومێد دەکات و یانەیەکیتر لە ئینگلتەرا ھەڵدەبژێرێت

لە نوێترین پێشھات دەربارەی نوێنەکردنەوەی بۆندەکەی لەگەل ریال مەدرید، ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە سێرخیۆ رامۆس یانەی خۆی لە ئینگلتەر ھەڵبژارد.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئینگلتەرا ئاشکرای دەکەن کە رامۆس بڕیاری خۆی داوە و ئامادە نیە بۆندەکەی لەگەل ریال مەدرید نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەنووس جۆسێپ پیدرۆل لە بەرنامەی چێرنگیتۆ ئەوەی دووپات کردەوە، کە رامۆس یانەی خۆی لە ئینگلتەر ھەڵبژاردووە و بڕیاری ئەوەی داوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بکات.

ھەر بەپێی قسەی ئەو رۆژنامەنووسە، ئەم ئارەزووەی رامۆس دوای ئەوەوە دێت، کە یانەی مان یو گرێبەستێکی پێشکەش کردووە بەبڕی 226 ھەزار یۆرۆ ھەفتانە بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.

لەئەگەری بەدیھاتنی ئەم گواستنەوەیە، ئەوە کاپیتانۆ گوزێکی گەورە لە پاریس سانجێرمان دەدات بەپێی ئەوەی یانەی ناوبراو بەنیازی گواستنەوەی ئەم بەرگریکارەیە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس