شوبات 1, 2021 3:02 PM

فەرمی : دالکورد ئومێت ئاراسی بەرگریکاری کوردی گواستەوە یانەکەی

لە درێژەی نوێ کردنەوەی یانەکە، کارگێری یانەی دالکورد ناوی گرێبەستێکی تری بڵاو کردەوە، کە یاریزانێکی لاوی کوردە تەمەنی 25 ساڵان ئومێت ئاراس کە پێشتر چەند جارێک لەگەڵ یانەی دالکورد مەشقی ئەنجامداوە
 
ئومێت لە یانەی گاملای ئۆپسالا بەشداری یارییەکانی خولی پلە سێیەکانی سوێد دەکرد بە ناوی دیڤیشن دوو، بۆ وەرزی نوێ گرێبەستی لەگەڵ یانەی دالکورد واژوو کرد، ئومێت لە بارەی پەیوەندی کردنی بە یانەی دالکورد بۆ پێگەی دالکورد گوتی : ” هەست بە باشی دەکەم کە توانیم ماوەیەکی زۆر کار بۆ ئەمە بکەم، زۆر دلخۆشم کە بوومە بەشێک لە گرووپە، دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا کە ئەم درێسە وەک کوردێک بپۆشم، ئەمەش واتای ئەوەی من بەشێکم لە دالکورد
 
ئومێت زیاتر دواو گوتی : ” دەمەوێت بڵێم نامەوێت هیچ شتێک بۆ هەل و بەخت بهێڵمەوە، ئەوەی لە توانام دایە پێشکەشی یانەکەم دەکەم، من یاریزانێکی لێهاتووم. توانایەکی باشم هەیە لە تێپەڕێن، عاشقی یاریی تۆپی پێم، زۆر بە پەرۆشم بۆ وەرزی نوێ، دەمەوێت باشترین ئاست پێشکەش بکەم
 
ئومێت یاریزانی کورد لە دیڤیشن دوو لەگەڵ هاملا یاریی دەکرد دوای بەسەر بردنی چوار وەرز لەگەڵ یانەکە، دواتر یاریی بۆ یانەکانی هابو و ئوپسالا ئەنجانداوە تا ساڵی 2020, ئومێت لە 12 یاریی توانی گۆڵێک تۆمار بکات، ئومێت لە یاریی پێش ئای کەی سیریوس لەگەڵ یانەی دالکورد مەشقی ئەنجامداوە، ئەم وەرزەش وەک یاریزانی نوێ یاریی بۆ یانەکە دەکات
 
ئەنجوومەنی وەرزشی دالکورد دەربارەی هاتنی ئومێت گوتیان: ” ئومێت چەند هەفتەیەک لەگەڵ ئێمە مەشقی ئەنجامداوە، دڵخۆشین کە یاریزانێکی کوردی ناوەخۆ لەگەڵ ئێمە بە هێزەوە بەشداری دەکات، بەرگریکارێکی بەهێزە، خاوەن لێهاتووەکی ناوازەیە، لەم باوەرەداین بتوانێت لەگەڵ دالکورد زۆر بەرەوە پێش بچێت
 
Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس