شوبات 1, 2021 2:37 PM

لاپۆڕتا بەتوندی بەرگری لەمێسی دەکات

خوان لاپۆرتا یەکێک لەبەربژێرە بەهێزەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا لەنوێترین دەرکەوتنیدا لەبارەی ئاشکرا بوونی گرێبەستی مێسی هاتە دەنگ بەتوندی بەرگری لەئەستێرەکەی تانگۆ دەکات .

 

لاپۆڕتا ڕایگەیاند:”سەرۆکی داهاتووی بارسا دەبێ هەموو هەوڵێک بدات مێسی لەیانەکە بهێڵێتەوە ، ئەو حەزدەکات بمێنێتەوە بەڵام دەبێ بڕوای پێ بهێندرێت تا بەردەوام بێت”.

 

“لەکۆی 10 درێس کە دەفرۆشێت لەکۆگای بارسا 8 دانەیان هی لیۆ مێسی ـین”.

 

“ساڵێک تا دوو ساڵ دەبێ لەگەڵ بارتۆمیۆ قسەم نەکردووە”.

 

“ئەگەر سەرکەوتم بۆ سەرۆکایەتی بارسا ،ئەوا هەوڵ دەدەم بزانم کێ ناوەڕۆکی بارسای ئاشکرا کردووە ،بێگومان ئەوانەی ناو یانەکە دەزانن”.

 

“5 کەس لەناو یانەکە ئاگاداری گرێبەستی مێسی ـین ، سەرۆکی یانە ، بەڕێوەبەری جێبەجێکار ، بەڕێوەبەری وەرزشی ، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان ، بەڕێوەبردنی یاسایی”.

 

“کارگێڕی پێشوو لەگەڵ فرۆشتنی نەیمار ئەقڵیان لەدەستدا”.

 

“هۆکاری خۆ پاڵاوتنم دووبارە بۆ سەرۆکایەتی بارسا ئەوەیە کە دەمەوێ یانەکە بگەڕێنمەوە سەردەمی زێڕین وەک چۆن ساڵی2003 ئەوەمان کرد”.

 

“پەیوەندیم لەگەڵ چاڤێ باشە ، ڕاستە لەبژاردەکانی من نییە بەڵام زوو یان درەنگ هەر دەگەڕێتەوە بارسا وەک ڕاهێنەر”.

 

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس