ئەمڕۆ ڕۆژنامەی (ئێلـ مۆندۆ)ـی ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردەوە تێیدا باسی لەوە کردووە کە لیۆ مێسی هۆکارەکی سەرەکییە بۆ درووستبوونی قەیرانی دارایی لەبارسێلۆنا و هاوکات گرێبەستی یاریزانەکەیان لەگەڵ بارسا ئاشکرا کردووە.
کەمێک لەمەو پێش پێگەی (ماڕکا )بڵاویکردەوە کە لیۆ مێسی و یانەی بارسا داوای یاسایی لەسەر ئەو ڕۆڕنامەیە تۆماردەکەن کە ئەم هەواڵەی بڵاوکردۆتەوە هاوکات مێسی داوای لەپارێزەرەکانی کردووە بەدواداچوونی ورد بکەن بزانن کێ گرێبەستەکەی ئەوی ئاشکرا کردووە .
(ماڕکا) ئاماژەی بەو شوێن و کەسانە داوە کە گرێبەستی نێوان مێسی و بارسا دەزانن کۆپیەکی گرێبەست لای مێسی ـە و کۆپیەک لای بارسێلۆنا و کۆپیەک لای دەستەی لالیگا و دانەیەکیش لای پارێزەرەکانی مێسی ـە ، هاوکات بارتۆمیۆ و ئۆسکار گراو و تۆسکێتس و دووی دیکەش ئاگاداری وردەکاری گرێبەستی نێوان مێسی و بارسێلۆنان .