ئیدین دزیكۆ بە توندی سزا درا

پاش ئەوەی لە جامی ئیتاڵیا هەردوو یانەی فیورنتینا و ڕۆما بەیەكگەیشتن

پاش ئەوەی لە جامی ئیتاڵیا هەردوو یانەی فیورنتینا و ڕۆما بەیەكگەیشتن،لە تایمی دووەمی یارییەكەدا دوای ئەوەی ئیدین دزیكۆ وتەی نەشیاوی بەكارهێنا بەڕووی ناوبژیواندا لەبەرامبەردا بە كارتی سوور كرایە دەرەوە
لەبەر ئەم هۆكارە یەكێتی ئیتاڵیا ڕایگەیاند كە دزیكۆ بۆ دوو یاری ڕادەگیرێت و بە بڕی 10 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت
شایەنی باسە سزاكەی ئیدین دزیكۆ تایبەتە بە جامی ئیتاڵیا و خولی ئیتاڵیا ناگرێتەوە،لەبەرئەوە هەفتەی داهاتوو بۆ یارییەكەیان بەرامبەر میلان ئامادە دەبێت

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart