كانونی دووه‌م 19, 2021 4:18 PM

فەرمی : دالکورد گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێکی سوێدی واژوو کرد

دوای ئەوەی دوێنی یانەی دالکورد دەستی بە مەشقەکان کردەوە ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ دەست پێکرد، کەمێک پێش ئێستا هیرشبەرێکی سوێدی گواستەوە یانەکەی تا بە پێکهاتەیەکی تۆکمە بەشداری یارییەکانی ئەم وەرزە بکات
 
دالکورد لە پێگەی فەرمی یانەکەی ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشبەری سوێدی ڤیکتۆر سۆدێرسترۆم هێرشبەری یانەی ئاکرۆپلیسی تەمەن 27 ساڵانی بۆ ماوەی دوو وەرز گواستەوە ریزەکانی
 
ڤیکتۆر لە یەکەم لێداوانی دوای پەیوەندی کردنی بە یانەی دالکورد گوتی : ” زۆر دلخۆشم کە لێرەم و دەست بە یاریی کردن دەکەم، دوای بەسەر بردنی وەرزێکی سەیر و سەمەرە، هەست بە ئەرێنی دەکەم کە هاتوومە یانەیەک دەیەوێت ئەم خولە بباتەوە دووبارە بگەڕێتەوە سوپێرتان، ئەم ئامانجانەی هەمانە بەیەکەوە بەدەستی دەهێنین،
 
هەروەها ڤیکتۆر لەسەر قسەکانی بەرەدوامبوو گوتی: “من زۆر شتم لەسەر دالکورد بیستووە، یانەکە چەندین وەرزی باشی ئەنجامداوە لە نایاب یاریی کردووە لە سوپێرتان، چەندین یارییم بەرامبەریان ئەنجامداوە، سەیرم کردوون چۆن یاریی دەکەن، یانەیەکە دەیەوێت تۆپی پێ ئەنجام بدات و سەرجەم یارییەکان بباتەوە، بۆیە لێرە زۆر دلخۆس دەبم
 
 
ڤیکتۆر دەربارەی یاریی کردنی خۆی گوتی : ” من خاوەن لاشەیەکی گەورەم بەڵام خێرام، بۆیە دەتوانم بە هەردوو شێواز یاریی بکەم هەم گۆڵ تۆمار بکەم و یاریی بۆ دواوەی خۆم ئەنجام بدەم، من هێرشبەرێکم دەتوان هەوڵی کاری زەحمەت بدەم، من ئامانجم ئەوەیە ئەم خولەی ئێستا ببەینەوە، بەڵام پێویستی بە کاری زەحمەتە تا ئەنجامی بدەین و سەرکەوینەوە بۆ سوپێرتان، چەند تیپیکی تریش هەمان ئامانجیان هەیە، بۆیە دەبێت بۆ کاتێکی درێژ نەخشەی سەرکەوتن بکێشین
 
ئەنجوومەنی وەرزشی دالکورد دەربارەی ڤیکتۆر گوتیان: ” ئێمە زۆر دڵخۆشین بە هاتنی ڤیکتۆر بۆ یانەکەمان، ڤیکتۆر یاریزانێکی ئەزمووندارە، ئەم خولەش بە یاریزانانی ئەزمووندار یەکلا دەکرێتەوە، لەگەڵ ڤیکتۆر ئێمە دەبینە خاوەن یاریزانێکی زۆر باش، خاوەن کۆتا لەمسەیەکی باشە و گۆڵکارە، بە بەهێزی دژی ئێمە یاریی کردووە، ئێمە ڕازین بەوەی خاوەنی ڤیکتۆرین، لەگەڵ بیر کردنەوە و هیوامانە ئەم وەرزە، ئەمەش خاڵێکی بەهێز دەبێت بۆ ئێمە
 
ڤیکتۆر سۆدێرسترۆم لە یانەی هاماربی سوێدی دەستی بە یاریی کردن کردووە، لە ساڵی 2005، دواتر رووی کردۆتەوە برۆما پیوکارنا، لە ئەکادیمی ئەو یانەیە یاریی کردووە، دواتر لە سوپێرتان یاریی کردووە لە ساڵی 2011, ڤیکتۆر تا ساڵی 2014 بەردەوام بووە لەگەڵ یانەی برۆما، دواتر رووی لە یانەی ئای کەی فرێجی کردووە بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بووە، لە ساڵی 2017 ڤیکتۆر رووی لە یانەی ئاسریسکا کردووە لە خولی پلە دووەکانی سوێد، بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ ئەم یانەیە بەردەوام بووە، دواتر ساڵی 2019 رووی لە یانەی ئاکرۆپلیس کردووە، ئەو هێرشبەرە خاوەنی 19 گۆڵە و یارمەتی یانەکەیدا بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار سەرکەوێت بۆ سوپێرتانی سوێدی
Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس