دوای وەرگرتنی کارتی سوور لەیاریی فایناڵی جامی سوپەری ئیسپانی دژی ئاتلەتیک بلباو لیژنەی سزادان لەفیدارسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای مێسی ڕاگەیاند.
کەمێک لەمەو پێش بڵاوکرایەوە کە لیۆ مێسی بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەیاریی فایناڵی جامی سوپەر بۆ ماوەی دوو یاریی سڕ دەرکرێت ناتوانێت بەشداری دوو یاریی داهاتووی یانەکەی بکات.
لیۆ لەیاریی یانەکەی لەجامی شای ئیسپانیا دژی کۆرنێلا و هاوکات لەیاریی دژی ئێلچێ لەلالیگا ناتوانێ بەشداری بکات.