كانونی دووه‌م 19, 2021 1:38 PM

لاپۆرتا : بە دڵنیایەوە دەتوانم مێسی رازی بکەم بە مانەوە

 

شەوی رابردوو لاپۆرتای بەهێزترین پاڵێوراو بۆ بوون بە سەرۆکی یانەیبارسێلۆنا کۆمەڵێك بابەتی وروژاند بۆ رادیۆی SER وە وەڵامیکۆمەڵێك پرسیاری دایەوە

ئەمە لێدوانە گرینگەکانی لاپۆرتایە :”

  • من کەسێکی خۆسەپێن نیم ، وە دەتوانین بە چەند گۆڕانکاریەك یانەکە بەرەوپێشەوە ببەم
  • کاتێك مناڵ بووم خەونم ئەوە بوو کە ببم بە هێرشبەری بارسيلۆنە نەوەك سەرۆکی یانەکە
  • شکستی 2015 لە هەڵبژاردنەکان هۆکارێکی گەورەیە بۆ خۆ هەڵبژاردنەوەم هەمیشە حەزم بە سەرکێشی و کێبڕکێی باشە
  • من دەتوانم مێسی رازی بکەم بە مانەوە
  • مێسی دەهێڵمەوە بە شێوەیەك زیان لە دارایی یانەکەش نەدا
  • دواخستنی هەڵبژاردنەکان زیان لە بارسێلۆنا دەدا ، بۆ ئەوەی مێسی رازی بکرێ بە مانەوە دەبێ سەرۆکێك هەبێ توانای ئەوەی هەبێقسە لەگەڵ مێسی بکا
  • پەیوەندیم لەگەڵ رۆسێڵ بەرەو باشتر دەڕوات چونکە من کەسێکی لێبوردەم و زوو دڵم باش دەبێ
  • وازم لە سیاسەت هێناوە و خۆم بۆ هیچ هەڵبژاردنێکی سیاسی ناپاڵێوم
  • پەیوەندیەکی زۆر باشم لەگەڵ پێرێز و ئەو کەسانەوە هەیە کە لە تۆپی پێدان بەڵام پێموابێ دوو ساڵە قسەم لەگەڵ نەکردووە
  • کار بۆ ئەوە دەکەم کە ئەوانەی ئێستا لەم بارودۆخە خراپەدا لەگەڵ بارسێلۆنان بیان کەم بە کەسی ناو یانەکە رەنگە لە داهاتوودا چاڤیببێ بە راهێنەری بارسێلۆنا بەڵام ئێستا بارسێلۆنا خاوەن راهێنەرێکی ترە
  • پێموایە مێسی شایەنی کارتی سوور نەبوو بەرامبەر بێلباو
  • یانەیەکمان هەیە کە دەتوانێ کێبڕکێی نازناوەکان بکا ئەم وەرزە
  • پەیوەندیم لەگەڵ پیۆڵ و ڤاڵدێس و ئینێستا زۆر باشە ، بەتایبەت ڤاڵدێس بەڵام بە دڵنیایەوە تا دەرچوونم لە هەلبژاردنەکان قسە لەگەڵکەسیان ناکەم
  • بارسێلۆنا هەموو وەرزێك دەبێ پاڵێوراوی بەدەست هێنانی نازناوەکان بێ گەر وانەبێ خراپە
Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس