سەرچاوە هەواڵییەکان ئاشکرای دەکەن کە زیدان بیر لەوە دەکاتەوە کودەتا بەسەر کومان ـدا بکات و ئامانجی سەرەکی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە بڕفێنێت.
ممفیس دیپای ئەو یاریزانەی سەرەکیترین داواکاری ڕۆناڵد کومان ـە لەکارگێڕی بارسا ژێر بەژێر یانەی شاهانە لەهەوڵدایە هەر لەم مێرکاتۆیە کودەتا ئەنجام بدات و یاریزانەکە بهێنێتە پاڵ بێنزیما.
خۆرخێ کالابرێس لەپێگەی (دایرێکتۆ گۆڵ) بڵاویکردۆتەوە کە دیپای خۆشەویستە لە ڕیال مەدرید بەڕێوەبەری کارەکانی هێرشبەرە هۆڵەندییەکە پێشنیاری بۆ کارگێڕی شاهانە کردووە بیگوازنەوە ڕیزی یانەکە ،دوای ئەوەی دەرکەوت بارسا لەم زستانە بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هیچ گۆڕانکارییەک بکات .
دیپای 26 ساڵان چاوەڕێ دەکرێت زیادەیەکی باشبێت بۆ پێکهاتەی مێرەنگێ لەم وەرزە لەگەڵ لیۆن لە 19 یاریی خاوەنی 11 گۆڵ و 5 ئاسیستە، گرێبەستەکەی هاوینی داهاتوو دوماهی دێت ،بەڵام بەهۆی ڕۆیشتنی یوڤیچ زیدان دەیەوێ لەم مێرکاتۆیە بیهێنێتە ڕیزی یانەکەی.