
ڕۆژنامەی The Sun ئاشكرای كرد كە ڕیاڵ مەدرید بە سەرۆكایەتی فلۆرینتینیۆ پێرێز بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی ئامادە كردوە بۆ گواستنەوەی ماركۆس ڕاشفۆرد و جەخت دەكاتەوە لەسەر كڕینی ئەو ئەستێرەیەی یانەی شەیتانە سوورەكان
كارگێڕی یانەی مانچیستەر یونایتديش لە ئێستادا سەرقاڵی نوێكردنەوەی بۆندی ماركۆس ڕاشفۆردە و بۆ ئەو مەبەستەش مووچەی هەفتانەكەی زیاد دەكەن بۆ 200 هەزار پاوەند بۆ ئەوەی یانەكە بە جێنەهێڵێت
شایەنی باسە ماركۆس ڕاشفۆرد لە ڕابردوودا ئارەزووی دەكرد یانەكە بەجێبهێڵێت بەڵام لە دوای دوورخستنەوەی خۆزێ مۆرینهۆ ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە و بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لە یاریزانەكە دەركەوتوە كە یاریزانەكە دەیەوێت لە ڕیزی یانەی مانچیستەر یونایتد بمێنێتەوە