كانونی دووه‌م 9, 2021 3:50 PM

بایرن میونشن ئەستێرەیەکی بارسا دەکاتە ئامانج

هاوینی داهاتوو دوو یاریزانی دیکەی بایرن کۆچ دەکەن و یانەکە جێدەهێڵن بەمەش یانەکە کەوتۆتە خۆی چاوی لەڕفاندنی ئەستێرەیەکی بارسایە .

هاوینی داهاتوو چاڤی مارتینێز و دەیڤید ئالابا گرێبەستەکەیان کۆتایی دێت و بایرن میونشن جێدەهێڵن ، یانەکەی هەرێمی باڤاریاش چاوی لەوەیە ئەستێرەیەکی هێڵی ناوەڕاستی بارسا بگوازێتەوە بۆئەوەی شوێنی ئالکانتارا و مارتینێز پڕبکاتەوە .

پێگەی(بێڵد) ـی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە کە فرێنکی دی یۆنگ ـی هۆڵەندی ئەستێرەی بارسا ئامانجی هەرە لەپێشی کارگێڕی بایرن ـە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پەلکێشی ڕیزەکانی یانەکەی بکەن.

فرێنکی دی یۆنگ ـی 23 ساڵان گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026 ـە لەگەڵ بلوگرانا لەم وەرزە بەشداری 22 یاریی کردووە خاوەنی 2 گۆڵ 3 ئاسیستە ، لەبۆرسەی یاریزاناندا نرخەکەی بە 65 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس