تشرینی دووه‌م 20, 2020 2:34 PM

گواردیۆلا دوو یانەی گەورەی ئەوروپای ڕەتکردۆتەوە

دوێنێ پیپ گواردیۆلا گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی تاوەکو ساڵی 2023 درێژکردەوە ، دوای ئەوە پێگەکانی بەڕیتانیا بڵاویانکردەوە کە فەیلەسوف گرێبەستی دوو یانەی گەورەی ئەوروپای ڕەتکردۆتەوە.

 

پیپ گواردیۆلا لە ساڵی 2016 ـەوە بۆتە ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی کۆمەڵێک دەسکەوتی نایابی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستهێناوە لەوانە دوو جار بۆتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و یەکێک لەساڵەکان 100 خاڵی کۆکردەوە و لەنێو زلهزەکانی ئینگڵاند چووە سەر سەکۆی ناسناوەکە .

 

پێگەی (تایمز) ـی بەڕیتانی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مانەوەی پیپ لەستیزن ئاشکرای کرد کە گواردیۆلا بۆندی دوو یانەی زەبەلاحی ئەوروپای ڕەتکردۆتەو ئەوانیش یوڤێنتۆس و پاریس سانجێر مان بوونە .

 

ئەم پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە کە فەیلەسوف نیازی گەورەتری هەن لە مان سیتی دەیەوێ چامپیۆنزلیگ بباتەوە و هاوکات نزیکی لیۆ مێسی لەیانەکە کە ڕەنگە هاتنی ئەو ئەستێرەیە لەبەر پیپ بێت بۆیە هیوای لەدەستنەداوە و چاوەڕێی لیۆ دەکات بێتە سیتی.

 

ڕاهێنەرە 49 ساڵانەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی تەواو دەبوو بەڵام دوێنێ بۆ ماوەی دوو ساڵی زیاتر درێژی کردەوە.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس