تشرینی دووه‌م 2, 2020 2:55 PM

بارسێلۆنا یاریزانێکی جۆکەر بۆ کومان دەکڕێت

یاریی دوای یاریی ئاستی یانەی بارسێلۆنا بەرەو لاوازی دەچێت و بۆشاییەکانی پێکهاتەی کومان زیاتر زەق دەبنەوە .

پێگەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ـی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە یانەی بارسێلۆنا ساڵانێکە بەدوای ئەستێرەیەکی بایرن میونشن وێڵە ئێستا هەلێکی زێڕین لەبەردەمیان بۆ پەلکێش کردنی ئەو ئەستێرەیە.

 

دەیڤید ئالابا ـی نەمسایی و یاریزانە جۆکەرەکەی بایرن هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی دوماهی دێت و یەکلابوەتەوە کە نوێی ناکاتەوە ،یانە کەتەلۆنیەکەش ساڵانێکە دەیەوێ بیگوازێتەوە ئێستا هەلێکی زێڕین لەپێشیانە و دەیانەوێ بەخۆڕایی تواناکانی دەستەبەر بکەن.

ئالابا دەتوانێت لەبەرگری ناوەند و باڵا و هێڵی ناوەڕاست یاریی بکات خاوەنی کۆمەڵێک بەهرەی سەرەنج ڕاکێشە زیادەیەکی گرنگ دەبێت بۆ پێکهاتەی بلوگرانا

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس