تشرینی دووه‌م 2, 2020 5:40 PM

ڤیدیۆ: دێربی کوردستان بەیەکسانبوون کۆتایی پێھات


لەخولی نایابی عێراق یانەی ھەولێر لەدوا چرکەکانی یاریدا سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا ولەگەڵ یانەی زاخۆ بەگۆڵێک بۆ ھەر لایەکیان یەکسانبوون.

لە دێربی کوردستانی خولی عێراقی ھەولێر لە یاریگەی فرانسۆ ھەریری بەبێ ئامادەبوونی ھاندەر بەھۆی کۆرۆنا میوانداری یانەی زاخۆ کرد.

لە نیوەی یەکەمدا ھەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندییان پێشکەش کرد وبەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

لە نیوەی دووەمدا، ھەولێر باشتر دەرکەوت، توانی لە رێگەی فەرحان شوکور بە گۆڵێک پێشکەوێت، دوای ئەم گۆڵە زاخۆ ھەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، ئەمەشی بۆ ھاتەدی کاتێک لە کاتی زیادکراودا لێدانێکی سزای بۆ ھەژمار کرا و لەورێگەیەوە ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و یارییەکەش ھەر بەو ئەنجامە کۆتایی پێھات.

بەم ئەنجامە ھەولێر خاڵەکانی گەیاندە چوار خاڵ لە پلەی چوارەم دەبیندرێت.

گۆڵی ھەولێر

گۆڵی زاخۆ

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس