هاوسەرەکەی مارسێلۆ داهاتووی مارسێلۆی لەگەڵ ریال مەدرید یەکلا کردەوە

دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ بۆ یۆڤێنتۆس، مارسێلۆ تاکە یاریزانە کە بەسترابێتەوە بە چوونی بۆ یانەی خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا، بە هۆی ئەوەی کەمترین بەشداری کردنی هەیە لە یاریەکانی یانەکەی، قسەکانی هاوسەرەکەی بۆ رۆژنامەیەکی ئیتاڵیا دەنگۆی چوونی ئەو یاریزانە زیاتر دەکات بۆ یانە پێشەنگیەکەی ئیتاڵیا
ئەلڤێس هاوسەری مارسێلۆ و مارسێلۆ و رۆناڵدۆ لە کاتی خۆشی دەربرینی یەکێک لە گۆڵەکانی ریال مەدرید

 

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، کلارێس ئەلڤێس هاوسەری مارسـێلۆ باسی لە چوونی رۆناڵدۆ کرد بۆ یۆڤێنتۆس گوتی: وەرزی رابردوو زۆر دڵتەنگ بووین کاتێک رۆناڵدۆ ماڵئاوایی لە مەدرید کرد پەیوەندی بە یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی کرد

ئەلڤێس لە درێژەی قسەکانی باسی لەوە کرد، تا ئێستا پەیوەندیەکی باشیم هەیە لەگەڵ دایکی رۆناڵدۆ و جۆرجینای هاوژینی،زۆربەی کاتەکان بەیەکەوە بەسەر دەبەین، وە کوڕەکەم زۆر هاوڕێی جۆنیۆری کورە گەورەی رۆناڵدۆیە، لە کاتی چوونی  جۆنیۆر بۆ تۆرینۆ کوڕەکەم هەست بە تەنیای دەکات لە مەدرید

دوای ئەم لیێدوانەی کلارێس ئەلڤێس دەنگۆی چوونی مارسێلۆ زیاتر بووە بۆ شاری تۆرینۆ، جگە لەوەی سۆلاری راهێنەر لە ئێستادا پشت بە یاریزانی لاوی یانەکەی ریگلۆن دەبەستێت مارسێلۆ چەند یاریەکە لەسەر کورسی یەدەگە بەشداری یاریەکان ناکات

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.