تشرینی دووه‌م 20, 2019 2:51 PM

سایدۆ مانی باس لە بەدەستهێنانی خولی نایابی ئینگلیزی دەکات

سایدۆ مانی و فێرمینهۆ لە کاتی ئاهەنگ گێرانیان بۆ گۆڵێکی یانەی لیڤەرپوول

سایدۆ مانی لە نوێترین لێدوانی بۆ ماڵپەری یانەکەی باسی لە ئاستی یانەکەی لە سەرەتای وەرز و بەدەست هێنانی خولی نایابی ئینگلیزی کردووە، کە بۆ ماوەی 29 ساڵە یانەکە لەم ناسناوە دوورە

مانی بۆ ماڵپەری یانەکەی : ناتوانم چیتر چاوەڕوانی بەدەستهێنانی خولی نایابی ئینگلیزی بکەم لەگەڵ یانەکەم، بەڵێ دەزانم هاندەرانی لیڤەرپوول بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی بەدەست هێنانی ناسناوی پرێمەرلیگ دەکەن لەلایەن لیڤەرپوول، بە هۆی ئەوەی 29 ساڵە یانەکە دوورە لە بەدەستهێنانی ناسناوەکە

یاریزانی ژمارە 10 لیڤەرپوول باسیشی لە سەرەتای وەرزی یانەکەی کردوو گوتی، لە زۆرێک لە ماڵپەر و ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا گوێم لەوە بووە ئێمە سەرەتایی وەرز بە هەمان خێرایی وەرزی رابردوو دەرنەکەوتووین، بەلێ پێم وایە لە هەندێک کاتدا ئێمە بە باشی یارییمان نەکردووە، بەڵام ئەنجامەکانمان تا ئێستا زۆر باشە، دەزانم دەتوانین باشترین ئاست پێشکەش بکەین ، لە داهاتوو بە باشترین شیوە دەردەکەوین، چونکە خاوەنی بۆبی و مۆین دەتوانین هەمان دەستکەوتی وەرزی رابردوو تۆمار بکەینەوە

لیڤەرپوول لە ئێستادا بە کۆ کردنەوەی 60 خاڵ لە پلەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزیە، بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ مانچیستەر سیتی دووەم، لە قۆناخی 16 ی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر بایرن میونشن یاریی دەکات

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.