ئه‌یلول 15, 2020 8:25 PM

دوایين زانیاری لەسەر داهاتووی بەیل لەگەڵ ڕیال مەدرید

ھەواڵی جیاواز دەربارەی گاریس بەیل بڵاوکراوەتەوە و ناوی چەندان یانە بە یاریزانەکە لکاوە.

تا ئێستا چارەنووسی گاریس بەیل لەگەڵ ریال مەدرید بەناروونی ماوەتەوە، راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانیش باس لە گەرانەوەی بۆ پرێمەرلیگ دەکەن.

رۆژنامەی فوتبۆل لەندەن ئاشکرای دەکات، ھەموو ساڵێک پڕوپاگەندەی گەرانەوەی بەیل بۆ تۆتێنھام بڵاو دەکرێتەوە و پێدەچێت ئەمجارە ئەم ھەواڵە درووست بێت.

رۆژنامەکە دەڵێت، تۆتێنھام ویستی ئەوەی ئەوەی ھەیە بەیل یارییان بۆ بکات و بەشێوازی خواستن بۆ ماوەی ساڵێک یاریزانە وێڵزییەکە پەیوەندییان پێوەبکات بەمەرجێک یانەی ریال مەدرید ھاوکار بێت بۆ پێدانی بەشێک لە مووچەکەی.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی مارکا ھەواڵێکی تر بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کردووە، کە یانەی مانچێستەر یونایتد گرنگی پێیدەدات، بەڵام بەیل بەخێرایی وەڵامی ئەم ھەواڵەی دایەوە ورەتی کردەوە کە ئەمە لەئارادابێت.

بەیل لەسەردەمی زێدان، لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەکان تەنھا بەشداری لە 28 یاری کردووە و تەنھا چوار گۆڵی تۆمار کردووە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس