ئه‌یلول 15, 2020 12:17 PM

بارسێلۆنا مه‌مفیس دیپای كڕیووه‌ ؟

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ھۆڵەندا ئاشکرای دەکەن، کە ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و لیۆن لەسەر گواستنەوەی ممفیس دیپای رێککەوتوون.

رۆژنامەی دی تێلیگرافی ھۆڵەندی دووپاتی دەکاتەوە، کە ھەموو شتێک بڕاوەتەوە نێوان ئەم دوو یانەیە و تەنھا راگەیاندنی فەرمی ماوە،بەپێی سەرچاوەکە ھەفتەی داھاتوو ئەم یاریزانە لە کامب نۆ پێشکەشی ھاندەران و راگەیاندنەکان دەکرێت.

ئە سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دیپای بەبڕی 30 مليون يورو پەیوەندی بەبارساوە دەکات.

ئەم ھەواڵە لەکاتێکدایە، رۆژنامەی SER ھەواڵێکی پێچەوانە بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئەوەی خستەروو کە ئەم ھەواڵانەی باس لە پەیوەندیکردنی دیپای بە بارسێلۆنا دوورن لەراستییەوە و ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە، ئەگەر چی جۆرێکی گرنگی یانە کەتەلۆنییەکە بە یاریزانەکە ھەیە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.