ئه‌یلول 14, 2020 2:32 PM

پێرێز ڕیمۆنتادایەکی قوورس بەسەر باڕسێلۆنادا دەکات

ماوەی ساڵێکە کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا هەموو ڕێگایەک تاقیدەکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن تواناکانی لاوتارۆ مارتینێز بەدەستبهێنن بەڵام ئەمڕۆ وابڵاوبۆتەوە کە ئەو یاریزانە دێتە ڕیال مەدرید .

 

پێگەی (سپۆڕت میدیاسێت) ئاشکرای کردووە کە ئینتەر میلان و ڕیال مەدرید بەتەواوەتی گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەکەی تانگۆ بۆ ڕیزەکانی مێرەنگێ بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ ، یانە ئیسپانیەکەش بۆ ماوەی وەرزێک لوکا یوڤیچ بەخواستن دەداتە نیراتزۆری.

(سپۆڕت میدیاسێت) ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە مووچەی ساڵانەی لاوتارۆ 8 ملیۆن یۆرۆ دەبێت ، یانە ئیتاڵییەکە و ڕیال مەدرید لەڕێکەوتنی کۆتاین و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە .

 

ئەم پێگەیە نەیشاردۆتەوە کە هۆکاری نهێنی بوونی ئەم مامەڵەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئینتەر میلان نەیویستووە بارسا بەم ڕێککەوتنە بزانێت بۆ  ئەوەی بەئاسانی بتوانن ڤیدال بگوازنەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.