لەچەند ڕۆژی داهاتوو ڕیال مەدرید گواستنەوەی ئەستێرەیەک ڕادەگەیێنێت

پێدەچێت بێدەنگی ڕیال مەدرید لەم مێرکاتۆیە هۆکارەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی ئابووری نەبێت بەڵکو وابڵاوبوەتەوە کە یانەکە بەچڕی و بەنهێنی هەوڵی گواستنەوەی کێلیان مباپێ دەدات .

 

پێگەی (لێبەرتاد دیجیتاڵ ) ئاشکرای کردووە هەفتەی ڕابردوو وێڵفرێد مباپێ باوکی کێلیان مباپێ ئەو کەسەی وایکرد مباپێ لەمۆناکۆوە بچێتە PSG لەمەدرید بووە گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ڕیال مەدرید کردووە .

ئەم پێگەیە دەڵێت باوکی مباپێ لەهۆتێلی وێستن پاڵاس ماوەتەوە لەمەدرید ،ئەمەش دەستەوارەی پێرێز بوو بۆ کڕینی کوڕەکەی لەپاریس ، بەرپرسانی مێرەنگێ بڕی 350 ملیۆن یۆرۆ دەدەنە پاریس لەگەڵ مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ مباپێ گرێبەست بۆ ماوەی 6 ساڵ واژوو دەکەن .

 

(لێبەرتاد دیجیتاڵ) ئەوەی ڕاگەیاندووە کە پێرێز دەزانێت هاوینی داهاتوو کڕینی مباپێ مەحاڵە چونکە ئەگەر دۆخی ئابووری باشبێتەوە پاریس داوای نرخی خەیاڵی دەکات ،هاوکات ئەستێرە فەڕەنسیەکە ئامادەنییە گرێبەستەکەی لەگەڵ PSG نوێبکاتەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.