تشرینی یه‌كه‌م 20, 2019 7:30 PM

گۆڵپارێزە کوردەکەی جیهان لە جامی ئاسیا دەدرەوەشێتەوە

دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە یاریەکانی جامی ئاسیای 2019 لە وڵاتی ئیماڕات بەڕێوەچوو، یاریەکانی ئەم پاڵەوانتیە بەردەوامە و هەڵبژاردەی ئێران یەکێکە هەڵبژاردە بەشداربووەکانی پاڵەوانتیەکە بە سەرکردایەتی گۆڵپارێزی کورد عەلی رەزا

هەڵبژاردەی ئێران یەکێکە لەو هەڵبژاردانەی تا ئێستا هیچ گۆڵێکی لێ تۆمار نەکراوە، لە نێو پێکهاتەی هەڵبژاردەکەش گۆڵپارێزیکی بە توانایی کورد هەیە، کە یەکێکە لە یاریزانە سەرەکیەکانی ئەم هەڵبژاردەیە و کارلۆس کیرۆشی پۆرتوگالی راهێنەری هەڵبژاردەکە متمانەی تەواوی بەو گۆلپارێزە هەیە، عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزی کوردی هەڵبژاردەکە توانیویەتی لە هەر پێنج یاریی هەڵبژاردەکەی گۆڵەکەی بە پاکی ڕا بگرێت و هیچ گۆڵێکی لەسەر تۆمار نەکرێت ئەمەش هەمان ریکۆردی هەڵبژاردەی کۆریایە لە جامی ئاسیای رابردوو ، هەڵبژاردەکەشی بۆ یەکەمجار توانیویەتی خۆی بگەیەنەتە یاریی کۆتایی جامی ئاسیای 2019، زۆرێک لە رۆژنامەکانی جیهانی باسیان لەوە کردووە نرخی ئەو گۆڵپارێزە گەیشتۆتە ملیۆنێک و 800 هەزار یۆرۆ

شایەنی ئاماژە پێ کردنە عەلی ڕەزای کوڕە کوردی هەڵبژاردەی ئێران، یەکێک بوو لە ئەستێرە دیاریەکانی مۆندیالی ڕوسیای 2018، توانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، لە سێ یاریی قۆناخی گروپەکان توانیان لە هەڵبژاردەی مەغریب ببەنەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش بەرامبەر بن، لەو یاریەش عەلی رەزا توانی لێدانێکی سزای کریستیانۆ رۆنالدۆ بگەڕێنێتەوە، لە هەر سێ یاری تەنیا دوو گۆڵی لێ تۆمار کرا، دوای مۆندیالیش گۆڵپارێزە کوردەکە کێبرکێی بەدەست هێنانی باشترین یاریزانی ئاسیایی بۆ سالی 2018 دەکرد، لە دواین سێ باشترین یاریزانی ئاسیا مایەوە بۆ بردنەوەی خەڵاکەتە، بەڵام دوا جار عەبدولکەریم حەسەنی قەتەری توانی خەڵاتەکە بباتەوە و عەلی رەزا پلەی دووەمی بەدەست هێنا، عەلی رەزا لە چەندین بۆنەی کوردی وڵاتی ئێران بەشداری کردووە لە چەندین بەرنامەی راستەوخۆ ئاماژەی بە کوردبوونی خۆی کردووە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.