ئەحمەد یاسین دووبارە گەرایەوە خولی نایابی سویدی

ئەحمەد یاسین

ئەحمەد یاسین دووبارە گەرایەوە خولی نایابی سویدی

یاریزانی کوردی وڵاتی سوید، ئەحمەد یاسین لە ڕێگایی یانەی هاکنی سویدی دووبارە گەڕایەوە خولی نایابی سویدی، دوای ئەوەی لە چەند سەچاوەیەکی رۆژنامەوانی وڵاتی سوید باس لە بۆندی ئەو یاریزانە کراوە لەگەڵ یانە سویدیەکە

هەرچەندە تا ئێستا ماڵپەری فەرمی یانە هاکنی سویدی و یاریزان ئەحمەد یاسین هەواڵەکەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام سەرچاوە هەواڵە باوەر پێکراوەکانی وڵاتی سوی بە تایبەتی گۆڤاری یۆتۆبۆری شاری یۆتۆبۆری سویدی بڵاوی کردۆتەوە، ئەو یاریزانە کوردە بۆ ماوەی سێ ساڵ تاساڵی 2021 بۆندی لەگەڵ یانەی هاکنی سویدی ئیمزا کردووە، دوای ئەوەی لە یانەی ئایک سۆلنای سویدی بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی هاکن دەکرد، توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، بەڵام دواتر ڕووی لە یانەی ئەلخۆری قەتەری کرد، بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەوتوو نەبوو، بەم هۆیەشەوە بڕیاریداوە  بۆندەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵبوەشێنێتەوە، پەیوەندی بە یانە هاکنی سویدی بکات بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو تا هاوینی وەزری 2021 یاریزان ئەحمەد یاسین لە دایکبووی ساڵی 1991 شاری بەغدایە، خاوەن هەردوو رەگەزنامەی سویدی و عێڕاقیە،کوردی فەیلیە، لە ژیانی وەرزشی یاریی بۆ حەفت یانەی وڵاتی سوید و قەتەر کردووە، توانیویەتی 32 گۆڵ تۆمار بکات، لەگەڵ هەڵبژاردەی عڕاقیش 67 یاریی ئەنجامداوە توانیویەتی 6 گۆڵ تۆمار بکات، لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاق بەشداری جامی ئاسیای 2019 وڵاتی ئیماراتی کرد، دوای ئەوەی توانی یارمەتی عێڕاق بدات بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16، بەڵام بە هۆی پێکانەوە نەیتوانی لە یاریی قۆناخی 16 بەرامبەر قەتەر بەشداری بکات، هەڵبژاردەی عێڕاقیش لەم قۆناخە ماڵئاوایی لە جامی ئاسیا کرد

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart