ئاب 20, 2020 10:19 PM

بەپەلە: ئەنجامی کۆبونەوەی نێوان مێسی و کومان ئاشکرا بوو

ڕۆیشتنی مێسی لەبارسێلۆنا خەریکە لەخەیاڵێکەوە دەبێتە ڕاستی ،ڕاهێنەری نوێی یانەکە ڕۆناڵد کومان لەگەڵ مێسی بەنهێنی کۆبوەتەوە باسی داهاتووی یاریزانەکە کراوە ،بەڵام دەرەنجامی ئەم کۆبونەوەیە پۆزەتیڤ نەبووە بۆ ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە.

 

بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لەیانەی بارسێلۆنا ( مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ،سپۆڕت، ڕاک 1) مێسی بەڕاشکاوی بەکومان ـی گووتووە نایەوێ لەیانەکە بەردەوام بێت و ئامانجیەتی وەرزی داهاتوو ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

 

بەپێی زانیاری ئەم سەرچاوانە بێت مێسی بە کومان ـی گووتووە لەدۆخی یانەکە ناڕازییە و بەم شێوەیەی ئێستە کە یانەکە تێیدا گوزەر دەکات نامێنتەوە .

 

ئەوەش بڵاوبۆتەوە کە بەئەگەری زۆرەوە وێستگەی داهاتووی لیۆ مان سیتی دەبێت ، لەئێستەدا نرخی ئەستێرەکەی تانگۆ 100 ملیۆن یۆرۆیە ، کەمێک لەمەو بەر بێرباتۆڤ ـی ئەستێرەی پێشووی مان یونایتد ڕایگەیاند” مێسی مان سیتی چاوەڕێت دەکات ،ئەوێ باشترین شوێنە بۆتۆ”.

هاوکات دوای شکستە گەورەکەی بەرامبەر بایرن میونشن تێر شتیگن گووتی کە مێس پێی ڕاگەیاندووە دەیەوێ بارسا جێبهێڵێت و نایەوێ چیتر بەردەوام بێت .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.