لەگەڵ هاتنی ڕۆناڵد کومان بۆ ڕاهێنەرایەتی بارسا میدییا جیهانیەکان و هاندەرانی بارسا بەتامەزریەوە چاوەڕێی پلان و شێوازی کارکردنی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دەکەن ، ڕۆژنامەیەکیش بەپێی ویست و داخوازی کومان پێکهاتەی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات.
بەپێی هەواڵی پێگەی (سەن) ـی بەریتانی بێت وەرزی داهاتوو کومان بەهێنانی کۆمەڵێک یاریزانی نوێ بەم شێوەیە پێکهاتەکەی دادەڕێژێت .
پێکهاتەکەش بەم شێوەیە دەبێت:.
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
بەرگریکاران: سێمیدۆ ، ئیریک گارسیا لەمان سیتی دەگوازێتەوە ، پیکێ ، ئالبا
ناوەڕاستکاران :دی یۆنگ ، پیانیچ ، ڤان دی بیک لەئەیاکس دەکڕێت
هێڵی هێرشبردن :مێسی ، لاوتارۆ لەئینتەر و ڕیچاڵسۆن لە ئێڤەرتۆن دەکڕێت.