ئاب 18, 2020 4:08 PM

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هه‌وڵی رازی كردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی پرێمه‌رلیگ ده‌دات

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یۆڤێنتۆس داوای لە یاریزانێکی پرێمەرلیگ کردووە پەیوەندی بە یانەکەی بکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کە کریستیانۆ لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە داوای لە رائوول خیمینێزی یاریزانی ولفرھامتۆن کردووە یانەی مانچێستەر یونایتد فەرامۆش بکات و پەیوەندی بە یانەی خانمە پیرەکە بکات.

بەپێی رۆژنامەکە، ئەم ھەوڵەی کریستیانۆ بۆ رازیکردنی خیمینێز وەک ھەڵبژاردنی ھێرشبەرێکە لەپاڵ خۆی یاری بۆ یانەکە بکات.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە یاریزانە مەکسیکییەکە ئارەزووی جێھێشتنی یانەکەی ھەیە بەپێی ئەوەی لە وەرزی داھاتوو بەشداری لە ھیچ پاڵەوانییەتییەکی ئەوروپی ناکات.

ئەمەو ئەم یاریزانە بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان، خۆی پێشکەش بە بارسێلۆنا کردووە بەڵام خودی یاریزانەکە ئەمەی رەتکردەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.