کۆمان گۆڕانکاریەکی گەورە لەبارسا ئەنجامدەدات

وردە وردە ڕۆناڵد کۆمان ـی هۆڵەندی نزیک دەبێتەوە لەوەی بەفەرمی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا لەئەستۆ بگرێت ،لەگەڵ هاتنی بۆ یانەکە گۆڕانکاری گەورە لەپێکهاتەی یانەکە دەکات.

 

پێگەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) ـی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە کە ئەمڕۆ کۆمان گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە دەکات ، لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەپێکهاتەی یانەکە بـۆ وەرزی داهاتوو.

 

(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) ئاشکرایکردووە کۆمان داوای ڕۆیشتنی هەریەک لەیاریزانان ڕاکیتیچ ، ڤیدال ،بۆسکێتس ،ئالبا ، سوارێز ،ئۆمتیتی کردووە .

هەر بەپشتبەستن بەم سەرچاوەیە بێت ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە ،داوای کڕینی ڤان دی بیک ـی ناوەڕاستکاری یانەی ئەیاکس ـی کردووە ، بەپێی زانیاری سەرچاوەکان بێت ئەمانە سەرەتایترین داواکاری کۆمان ـن ،پێدەچێت داواکاری دیکەشی هەبن.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.