دوای ئه‌وه‌ی گفتۆگۆكانی نێوان بارسێلۆنا ڕۆناڵد كۆمان به‌ره‌و پێشترچوون، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو، ئه‌و ڕاهێنه‌ره به فه‌رمی ببێت ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی كۆمان ڕاهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌وروپای دیاریی كردووه
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له هه‌واڵێكی ئه‌مڕۆی باسی له‌وه كردووه فیدراسۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا بڕیاریداوه ئارسن ڤینگه‌ر وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا دیاریی بكات له شوێنی ڕۆناڵد كۆمان ڕاهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌كه
كۆمان بڕیاربوو ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌شداری یۆرۆ بكات، دوای ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به فه‌رمی ببێته ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا، به‌ڵام به هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه، یۆرۆ دواخرا، بارسێلۆناش له ئێستادا پێویستی به ڕاهێنه‌ری تازه‌یه بۆیه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهێشت گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی پێشووی به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ك ڕاهێنه‌ر