ئاب 17, 2020 9:45 PM

فەرمی: ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بارسێلۆنا ئاشکرا کرا


یانەی بارسێلۆنا لەباری دوورخستنەوەی کیکێ و دەستنیشانکردنی کۆمان و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی بارسا بەفەرمی ھەموو شتێکی یەکلایی کردەوە.

بەدرێژایی ئەمڕۆ، یانەی بارسێلۆنا ببوە سەردێری رۆژنامە و پێگەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ھاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە چاوەڕێی ھەواڵی دڵخۆشکەربوون، ئەمەش وەک کاردانەوەی شکستە قوڕسەکەی بارسا بەرامبەر بە یانەی بایرن میونشن.

سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی بارسا، بەپێی بەیاننامەی ئەمڕۆی بارسێلۆنا بڕیاردرابە دوورخستنەوەی کیکێ سێتینی راھێنەر و دەستنیشانکردنی رۆنالد کۆمانی راھێنەری ھۆڵەندی کە بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەرکی مەشقپێکردنی یانەکە دەگرێتە ئەستۆ.

بەیاننامەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە بارتۆمیۆ لە ئەرکەکەی دەمێنێتەوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی لە مانگی سێی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی نوێی یانە کەتەلۆنییەکە ئەنجام دەدرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.