ئاب 17, 2020 7:14 PM

ئۆفەرێکی نوێی بارسێلۆنا بۆ گەڕانەوەی نەیمار

ئەنجامدانی گۆڕانکاری ڕیشەیی لەڕیزەکانی بارسێلۆنا نزیکە لە گوفتارەوه ببێتە کردار ، دوای هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ ڕۆشتنی کۆمەڵێک یاریزان، بارسا دەیەوێ بەهێنانی ڕاهێنەرێکی نوێ و کڕینی یاریزانی تازە یانەکە نوێبکاتەوە.

پێگەی (سپۆڕت)ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە ئەنتوان گریزمان یەکێکە لەو یاریزانانەی لەلیستی فرۆشت دایە یانەکە دەیەوێ ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە لەگەڵ 60 ملیۆن یۆرۆ بداتە پاریس سانجێرمان بۆ گەڕانەوەی نەیمار بۆ ڕیزەکانی بلوگرانا.

نەیمار ئەم وەرزە بەشـداری 25 یاریی کردووە خاوەنی 19 گۆڵ و 11 ئاسیستە کە ڕێژەیەکی ئێجگار باشە ،لەبەرامبەردا گریزمان 44 یاریی ئەنجامداوە  15 گۆڵ و 4 ئاسیستی هەیە ، ئەگەر پاریس بەو ئاڵوگۆڕیە ڕازی بێت ئەوا نەیمار بە 180 ملیۆن یۆرۆ لەسەر بارسێلۆنا دەکەوێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.