ئاب 17, 2020 12:01 AIM:

یانەیەکی پرێمەرلیگ هەموو شتێک دەکات لەپێناو گواستنەوەی مێسی

لەدوای کرانە دەرەوەی بارسێلۆنا دەنگۆی ڕۆیشتنی مێسی ڕوو لەزیاد بوونە یانەیەکی پرێمەرلیگ ئامادەیە هەموو شتێک بۆمێسی بکات لەپێناو گواستنەوەی ئەستێرەکە بۆ یانەکە .

پێگەی (میڕۆڕ)ـی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە دوای کرانە دەرەوەی مان سیتی لەچامپیۆنزلیگ و ئەو دۆخەی مێسی لەبارسا تێی کەوتووە یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێ بەهەر نرخێک بێت ئەم هاوینە لیۆ لەکامپ نۆ بڕفێنێت و بیگوازێتەوە یاریگەی ئیتیحاد .

بەپێی هەواڵی (میڕۆڕ)بێت مان سیتی ئامادەیە هەموو مەرجەکانی مێسی و بارسێلۆنا جێبەجێ بکات لەپێناو گواستنەوەی ئەستێرەکەی بلوگرانا بۆ ڕیزی یانەکە .

بەپێی ووتەی ڕاوێژکارێکی پێشووی ئینتەر میلان بێت یانە ئیتاڵییەکە لەبەر یاسای یاریی خاوێن ناتوانێت لیۆ بگوازێتەوە بەوپێیەی سنووری یاسایی یاریی خاوێن دەبەزێنێت ناتوانێت نرخێکی زۆر لەسەر مێسی دابنێت ،بەمەش ڕێگا لەبەردەم گواردیۆلا کراوە دەبێت بۆئەوەی جارێکی دیکە باوەش بەمێسی بکاتەوە.

 

 

 

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.