ئاب 17, 2020 7:39 AIM:

زیدان داوای فەڕەنسیەکی تر دەکات بۆ بەرگری یانەکەی

دوای کرانە دەرەوەی یانەکە لەقۆناغی 16 ـی چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی مان سیتی ، زەقبوونەوەی گرفتەکانی هێڵی بەرگری یانەکە لەنەبوونی ڕامۆس ـدا زیدان ناوی یاریزانێکی خستۆتە بەردەم کارگێڕی یانەکە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە .

 

پێگەی (دێڤینسا سەنترال)بڵاوویکردۆتەوە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ لایپزێگ پێشکەشی کرد دایۆت ئۆپامیکانۆی فەڕەنسی و بەرگریکاری یانە ئەڵمانییەکە سەرەنجی زیدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدریدی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە، زیزۆ دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزی یانەکەی.

ئۆپامیکانۆی 21 ساڵان لەڕەچەڵەکدا گینیای بیساوی ـیە بەڵام هەڵگری ڕەگەزنامەی فەڕەنسییە لەداهاتوو دەبێتە ئەستێرەی هێڵی بەرگری کەڵەشێرەکان .

دایۆت لەم وەرزە بەشداری 35 یاریی کردووە 2 گۆڵی هەیە 9 کارتی زەرد و کارتێکی سووری بەڕوودا بەرزکراوەتەوە تاوەکو هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ لایپزێگ هەیە و نرخەکەی لەئێستەدا 50 ملیۆن یۆرۆیە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.