ئاب 17, 2020 12:02 AIM:

شوێنگرەوەی کیکێ سێتین دیاریی کرا

دوا بەدوای ئەو دۆڕانە ئابڕووبەرانەی شەوی ڕابردوو تووشی بارسێلۆنا هات بەرامبەر بایرن میونشن ،کارگێڕی یانەکە دەستیکرد بەگۆڕانکاری یەکەم قوربانی کیکێ سێتین ـی ڕاهێنەری ئێستەی یانەکە دەبێت.

 

ئەمڕۆ ڕووپەڕ و سەردێری ڕۆژنامەکان پڕبوونە لەهەواڵ لەسەر دوورخستنەوەی سێتین و بەپێی سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە 8 ڕاهێنەر بەربژێرن بۆ شوێنگرەوەی کیکێ .

بەپێی چەند سەرچاوەیەک بێت هەر یەک لەڕاهێنەران چاڤێ هێرناندێز لەسەددی قەتەری و ڕۆناڵد کۆمان لەهەڵبژاردەی هۆڵەندا و ماوریزیۆ پۆچێتینۆ کە ئێستە بێ کارە و مارسێلۆ بێلسا ڕاهێنەری لیدز یونایتد پاڵێوراون بۆ ڕاهێنەرایەتی بارسا چاڤێ و پۆچێتینۆش نزیکترینن لەم پۆستە.

بەپشت بەستن  بەچەند سەرچاوەیەکی دیکە چوار ڕاهێنەری دیکە خراونەتە بەرباس و یەکێکیان پۆستی ڕاهێنەرایەتی بلوگرانا وەردەگرێت ئەو چوار ڕاهێنەرەش گارسیا پێمێنیتا ڕاهێنەری تیپی دووەمی یانەکە و ئێریک تین هاگ ڕاهێنەری ئەیاکس و ماسیملیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یوڤێنتۆس و لۆران بلان ڕاهێنەری پێشووی پاریس سانجێرمانن.

 

ماوەتە بڵێین کارگێڕی یانەکە کار لەسەر هێنانی ڕاهێنەرێک دەکات کە لەهیچ یانەیەک نەبێت چونکە هەر ڕاهێنەرێک لەیانەیەکی دیکەوە بهێنێت دەبێ لەبەرامبەردا پارە بداتە ئەو یانەیە و مەرجە  لەگەڵ شێوازی کارکردنی یانەکە بگونجێت، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی کۆرۆناوە ـش ڕووی لەیانەکە کردووە یانەکە ناتوانێت ڕاهێنەرێکی مووچە بەرز دەستەبەر بکات بۆیە گارسیا پێمێنیتا و پۆچێتینۆ و ئالێگری و بلان بژاردەی هەرە لەپێشن بۆ سەرکردایەتی یانەکە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.