پێشمەرگەی هەولێر پاڵەوانی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستانە


دوای ئەنجامدانی 13 گەڕ، یاریەکانی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات، یانەی پێشمەرگەی هەولێر توانی ببێتە پاڵەوانی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بە کۆ کردنەوەی 26 خاڵ، یانەکانی برایەتی و ئاکرێ و گازی باکووریش لە کۆتایی ریزبەندی خولەکە هاتن، یاریەکانی ئەمساڵ بە بەشداری 14 یانەی لە سەرجەم شارەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

ئاماری سەرجەم یاریەکانی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان

یانەی پێشمەرگەی هەولێر باشترین یانەی ئەم قۆناخە بوو، بە هۆی ئەوەی زۆرترین خاڵی کۆ کردەوە، توانی پلەی یەکەمی ریزبەندیەکە وەرگرێت، لە 13 یاریی توانی 8 بردنەوە و 2 بەرامبەر بوون بەدەست بهێنێت و لە سێ یاریش دووچاری شکست هات بە 26 خاڵ خانەی یەکەمی گرت، یانەی دهۆکیش لە 13 یاریی خاوەنی 5 بردنەوە و 7 بەرامبەربوون و 1 شکستە بە 22 خاڵ خانەی دووەمی گرتووە، یانەی برایەتیش خراپترین یانەی ئەم گەرە بوو، بە هۆی ئەوەی لە دوو یاریی سەرەتا بە هۆی کێشە لەگەڵ فیدراسۆنی تۆپی پێی کوردستان بەشداری یاریەکانی نەکرد، دواتر بەشداری کرد، لەو 11 گەڕەی بەشداری کرد، تەنیا 8 خاڵی کۆ کردەوە لە کۆتا ڕیزبەندی خولەکە هات

لە ئاماری یاریزانەکانیش دیار عەلی ناسراو بە حەمکە گۆڵکاری خولەکەی گرتووە

ریزبەندی گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان بەم شێوەیە دوای ئەنجامدانی 13گەڕ

1- دیار عەلی – نەورۆز –  9 گۆڵ

2- عەلی کاکە مینا – شێروانە – 7 گۆڵ

3-بارز سەرتیپ – پێشمەرگەی هەولێر – 6 گۆڵ

4- عومەر سەدام – پێشمەرگەی هەولێر – 5 گۆڵ

5-ئامانج ئەکرەم – ئاکرێ – 5 گۆڵ

لە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان لە کۆی 91 یاری، 194 گۆڵ تۆمارکراوە، لە کۆی ئەم 194 گۆڵەی تۆمار کراوە، 75 گۆڵ لە نیوەی یەکەمی یاریەکان تۆمار کراوە، 113 گۆڵەکەی تر لە نیوەی دووەمی یاریەکان تۆمار کراوە، واتە لە هەر یاریەک  2,13 گۆڵ تۆمار کراوە، وە 5 گۆڵیش بە هەڵەی بەرگریکاران تۆمار کراوە

کەناڵی کوردستان 24 باشترین پێکهاتەی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستانی لە بەرنامەی گێمی سێیەم بەم شێوەی دیاریی کردووە

گۆڵپارێز : هەژار ئەحمەد

بەرگریکاران : بارزان ئەحمەد ، نیاز مەغدید، شوان مەجید، هەڵمەت عادل

ناوەراستکاران: محەمەد سامی، هۆگر حوسێن، حەکیم شەمسەدین، موئەیەد عەبدولباست

هێرشبەران: عەلی کاکە مینا، دیار عەلی

باشترین راهێنەری قۆناخی یەکەمیش  سەمیر بابۆ راهێنەری یانەی پیشمەرگەی هەولێری دیاری کردووە،

شایەنی ئاماژە پێ کردنە، لە کۆبونەوەی شەممەی رابردووش فیدراسۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاردا، دوای هەفتەیەک لە پشووی کۆتایی قۆناخی یەکەم، یاریەکانی قۆناخی دووەم لە پێنج شەمە و هەینی داهاتوو ئەنجام بدرێت

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart