پێرلۆ شۆڕشێکی گەورە لەیانەی یوڤێنتۆس ئەنجامدەدات

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیتاڵیا بڵاویدەکەنەوە کە لەگەڵ دەستبەکار بوونی وەک ڕاهێنەری یوڤێنتۆس ،ئەندریا پێرلۆ شۆڕشێکی گەورە لەیانەکە دەست پێدەکات و 10 یاریزان ئێستەی یوڤێنتۆس دەفرۆشێت.

 

پێگەی(لاگازێتا دیلۆ سپۆڕت)ـی ئیتاڵی نزیک لەخانمە پیرەکە ئاشکرای کردووە کە ئامانجی پێرلۆ پێکهێنانی پێکهایەتەیەکی گەنج و لێهاتووە بۆ ڕکابەری ناسناوەکان و کۆمەڵێک یاریزانی دیاری یانەکە بەڕێدەکات .

بەپشت بەستن بەهەواڵی ئەم پێگەیە بێت هەریەک لە گۆنزالۆ هیگواین و سامی خدێرا و پلیز ماتویدی و دۆگلاس کۆستا و بێرناردێسکی و ئارۆ ڕامسی و ماتیۆ ڕۆگانی و دی چیلۆ ، هەروەها لەئەگەری گرێبەستی گونجایشدا ئەوا دەستبەرداری ئالێس ساندرۆ و دانیلۆ ـش دەبێت .

 

ئەمەش ناودەنرێت گۆڕانکاری ڕیشەیی و ئامانجی پێرلۆ نوێکردنەوەی یانەکەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانانە دەبێت کە دەزانێ سوودیان نابێت و کۆمەڵێک یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە کەلەگەڵ بیرۆکەی کارکردنی ئەودا بگونجێن.

 

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.